رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز: په‌نابه‌رانى رۆژئاوا له هه‌رێمى كوردستان ژیانیان پارێزراوه

رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى راپۆرتێكى له‌سه‌ر هاتن و ره‌وشى په‌نابه‌رانى رۆژئاواى كوردستان بڵاوكردۆته‌وه كه به گوێره‌ى راپۆرته‌كه په‌نابه‌ره‌كان له تر‌ى شه‌ڕ و تیرۆر و ترس ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردوه و له‌وێ ژیان پارێزراوه و هه‌ست به ئارامى ده‌كه‌ن ، هاوكات باسى له سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ لاى په‌نابه‌رانى رۆژئاوا كردووه كه ئه‌و په‌نابه‌ران پێشوازییان له بارزانى كردووه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى رۆحى و لێهاتووى خۆیان و سه‌رۆك بارزانى و پێشمه‌رگه به هیوا و ئومێدى خۆیان ده‌زانن .
رۆژنامه‌نووس تیم ئارانگۆ له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له ژماره‌ى23 ئه‌م مانگه راپۆرتێكی له‌سه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌رانی رۆژئاواى كوردستان له كه‌مپی نزیك شاری هه‌ولێر بڵاو كردوه‌ته‌وه ، رۆژنامه‌نووس تیم ئارانگۆ له‌سه‌ر زاری شاهید حاڵه‌كان كه گه‌یشتوونه‌ته كه‌مپی كه‌ورگۆسك ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و په‌نابه‌رانه له ناوچه‌كانی كوردنشین به هۆی مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌كانی گرووپه تیرۆریستیه‌كانی جه‌بهه‌ی نوسره و گرووپه جیهادیه‌كانی دیكه كه له ناو خاكى سوریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و كاری تیرۆریستی دژ به دانیشتوانی شار و گوندنشینه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، رایان كردووه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه ، له راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌كراوه كه گرووپه تیرۆریستیه‌كان سه‌رچاوكانی ئاو و كاره‌با و خۆراك و بژێوی ژیان له دانیشتوان ده‌بڕن سه‌ره‌ڕای كوشتن‌یان به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو و نامرۆڤانه .
رۆژنامه‌نووسه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه میلله‌تی كورد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دووچاری زوڵم و ستمه و له‌لایه‌ن ولاتانی رۆژئاواش دووچاری چاوتێبڕین بوونه‌ته‌وه و به ئاواتی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆن ، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سوریا رویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه به شوێنێكی ئه‌من و له‌م هه‌رێمه ژیانیان پارێزراوه به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن و پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه كه سوریه‌كان روویان تێكردووه ئه‌و خزمه‌ته‌ی لێره پێشكه‌شیان ده‌كرێت زۆر باشتره و خه‌مخۆریان زیاتر هه‌ن .
رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی نیویۆرك تایمز له‌سه‌رزاری په‌نابه‌رێك به ناوی سه‌لاح عه‌لی ته‌مه‌ن 68 سال ده‌ڵێ له سووریا زۆر هه‌ستیان به مه‌ترسی كردووه و ماوه‌یه‌كی درێژه ئارامی نه‌بینیوه ته‌نها له‌وه‌ته‌ی گه‌یشتوه‌ته ئه‌م كه‌مپه هه‌ستی به ئارامی و ئاسایش كردووه و تێر خه‌و بووه . رۆژنامه‌نووسه‌كه له‌سه‌ر زاری كۆئۆردینه‌یته‌رێكی مه‌یدانی كه له‌گه‌ڵ پزیشكانى بێ سنوور كار ده‌كات دووپات ده‌كاته‌وه په‌نابه‌ران له‌وێ نزیك هه‌ولیر زۆر به‌گه‌رمی پێشوازیی ده‌كرێن و به ماڵی خۆیان ده‌زانن .
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌نووس تیم ئارانگۆ ئاماژه‌ى به سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسان كردووه و ده‌ڵێت رۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كه‌مپه‌كه‌ی نزیك شاری هه‌ولێر كردووه و له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانی تازه گه‌یشتوی كه‌مپه‌كه زۆر به گه‌رمی و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی روحی و لێهاتوو پێشوازیی كرا ، له ناو ئاپۆرای په‌نابه‌ران به‌ڕێز بارزانی گوتی( ئێمه برای ئێوه‌ین ، ئێستا ئێوه له ناو خاك و وڵاتی خۆتانن ) په‌نابه‌رن دروشمیان لێده‌دا و ده‌یان گوت ( بژی بارزانی ، خودا بیپارێزێ بۆمان ) و په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه دووپاتیان ده‌كرده‌وه كه سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه هیواو ئومێدی ئه‌وانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان .




