٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر كار و پڕۆژەكانی ناوشار و بازاری قەیسەری بەسەردەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە kdp.info/ بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی بەرێوەچوونی كارو پرۆژەكانی ناوشار، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بەیاوەری جێگری پارێزگارو سەرۆكی شارەوانی هەولێر و بەرێوەبەری شارەوانی یەكی هەولێر، كارو بەرنامەو پرۆژەكانی جوانكاری و نۆژەنكردنەوەی بازارەكانی قەیسەری هەولێرو دەوروبەری قەڵای بەسەركردەوە .

  لەو بەسەركردنەوەدا لەنزیكەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەرێوەچوونی كارەكان بوون كە بەچەند قۆناخ و تەندەری جیا جیا و بە كۆی گوژمەی 16ملیار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا، بازاری قەیسەری و دەوروبەرەكەی بەستایلێكی نزیك لە ئاكاری مێژوویی قەڵا و بە شێوەیەكی سەردەمیانە رێك دەخرێتەوەو جوانكاری پێویستی تێدا ئەنجام دەدرێت، وەكو خزمەتكردن بە ماستەر پلانی قەڵا و ماستەر پلانی بەفەرزۆنی دەوروبەری قەڵا، كە بەشێكی گرنگن لە پێداویستییەكانی ناساندنی هەولێر وەكو شاكارێكی مێژوویی جیهانیی لەلایەن یۆنسكۆ .

  هەروەها سەردانی بازاری نیشتمانیان كردو لە پرۆسەی خاوێنكردنەوەو رێكخستنی كارو چالاكییە بازرگانییەكانی ئەو بازارەیان كۆلییەوەو پشتەوانیان لەهەولەكانی شارەوانی كرد بۆ باشتر رێكخستنی بەرنامەكانی خاوێنكردنەوەو ژینگەپارێزی و جوانكارییەكانی ئەو دەوروبەرە .

هەواڵی پەیوەندیدار