شوا ن محه‌ممه‌د ته‌ها: ده‌وڵه‌تی یاسا تووشی گۆشه‌گیری بووه

نوێنه‌رێکی کورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدەگەێنێت: لێدوانە جیاوازەكانی ئەم دواییەی دەولەتی یاسا و مالیكی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌وان نایانه‌وێت ره‌وشی عێراق به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بڕوات و ده‌وڵه‌تی یاسا تووشی گۆشه‌گیری بووه.
شوا ن محه‌ممه‌د ته‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی رایگەیاند: له هه‌فته‌ی رابردوو سێ لێدوانی زۆر له‌یه‌ک جیاواز له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاسا دراوه، یه‌که‌میان باسیان له‌وه کردووه که ده‌رگا کراوه‌یه بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌کان، ئه‌وی دیکه‌شیان باسیان له‌وه کردووه که لیژنه‌یه‌کیان پێک هێناوه بۆ چاکسازی کردن له حکومه‌ت و ره‌وشی سیاسی و سێیه‌میشیان نوری مالکی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر هستریایانه داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌کات.
شوان محەمەد تەها روونیشی کرده‌وه: ده‌وڵه‌تی یاسا تووشی حاڵه‌تێکی گۆشه‌گیری بووه و له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا سێ لێدوانی ته‌واو له‌یه‌کتر جیاوازی داوه ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نیت که ئاوان نایانه‌وێت ره‌وشی عێراق به‌ره‌و چاره‌سه‌ر کردن بڕوات.




