٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دیندار دۆسکی: نزیکەی 40ھەزار ئاوارەی عێراقی لە سوریا گەراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کرد، لە دوای دەست پێکردنی شۆڕشی سوریا تاوەکو ئێستە نزیکەی 40ھەزار عێراقی گەڕاونەتەوە وڵات و لەلایەن حکوومەتیش ھاوکاریان کراوە.

دیندار دۆسکی وەزیری کۆچ کۆچبەرانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێستا ئامارێکی فەرمیان لەبەردەستدا نییە رێژەی پەنابەرانی عێراقی لە سوریا چەندە، چونکە بەرپرسانی سوریا باسیان لەوەکردووە نزیکەی یەک ملیۆن و500ھەزار کەسە و بالیۆزخانەی عێراق دەڵێت زیاتر لە 300ھەزارکەسە، بەڵام ئەوانەی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی خۆیان تۆمار کردووە زیاتر لە 100ھەزار کەسە.

دیندار دۆسکی گوتیشی: لە سەرەتای دەست پێکردنی شۆڕشی سوریا تاوەکو ئێستە نزیکەی ٤٠ھەزار کەس گەڕوانەتەوە عێراق و ژمارەیەکی زۆریش ئاوارەی وڵاتانی دیکە بوونە.

دۆسکی رونیشیکردووە، ئەوانەی گەڕاونەتەوە ھاوکاری مادی بە بڕی پێنج ملیۆن دینار کراون و ژمارەیەکی زۆریش گەڕێندراونەتەوە سەرکاری خۆیان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی قوربانیانی ھاووڵاتی عێراقی لە سوریا زۆر کەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار