کۆبوونه‌وه‌ی له‌یلا زانا و ئه‌ردۆغان ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ رهوینهی بێمتمانه‌یی
سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیی دیاری کورد و په‌رله‌مانتاری کورد له تورکیا "له‌یلا زانا"، شاره‌زایه‌کی کورد له کاروباری تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ریه‌ک له حکومه‌تی تورکیا و نوێنه‌رانی بزاڤی رزگاریخوازی کورد له باکوور گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که چاره‌سه‌ری شه‌ڕ زیان له ئابووری و گیان و ژیانی خه‌ڵک و پێکه‌وه‌یی و برایه‌تی ده‌دات و پێیوایه کۆبوونه‌وه‌که گرنگه و سه‌ره‌تایه‌کی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا به‌دوای خاڵه هاوبه‌شه‌کان بگه‌ڕێن.
چاودێری سیاسی و شاره‌زا له کاروباری تورکیا "هێمن میرانی" له لێدوانێکیدا بۆ په‌یامنێر رایگەیاندووە: "ماوه‌یه‌کی زۆر کۆبوونه‌وه له‌نێوان حکومه‌تی تورکیا و نوێنه‌رانی کورد له‌و وڵاته ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌مه‌ی ئێستاش ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک له‌و بێمتمانهیهیی دروست بووه بڕه‌وێته‌وه چونکه ئه‌وه‌ی له دووساڵی رابردوو هه‌ستی پێکراوه ئه‌وه‌یه که ئیراده‌ی سیاسیی به‌هێز و متمانه له‌نێوان هه‌ردوولایان نییه."
میرانی راشیگه‌یاند: "له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا به‌دوای خاڵه هاوبه‌شه‌کان بگه‌ڕێن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان زیاتر جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه کردۆته‌وه که جیاوازن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا که‌سانێک هه‌ن له‌ناو حکومه‌ت و په‌که‌که‌دا به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی شه‌ڕدا هه‌یه، هه‌ربۆیه لایه‌نه ئاشتیخوازه‌کانی حکومه‌ت و به‌ره‌ی کوردی پێویست وایه له یه‌کتری بچنه پێشه‌وه و به‌دوای خاڵه هاوبه‌شه‌کان بگه‌ڕێن، ئه‌وکاتیش زه‌مینه بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بخولقێنن."
شاره‌زاکه‌ی کاروباری تورکیا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: "پێموایه هه‌ریه‌ک له حکومه‌تی تورکیا و نوێنه‌رانی بزاڤی رزگاریخوازی کورد له باکوور، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که چاره‌سه‌ری شه‌ڕ زیان له ئابووری و گیان و ژیانی خه‌ڵک و پێکه‌وه‌یی و برایه‌تی ده‌دات."
هێمن میرانی روونیشی کرده‌وه: "ره‌نگه کۆبوونه‌وه‌که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه نه‌بێت به‌لای کورده‌وه، به‌ڵام له‌یلا زانا که‌سایه‌تیه‌کی دیاره و خاوه‌ن سه‌نگی خۆیه‌تی له‌نێو کوردستانی باکوور، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌نگی له‌وان زیاتر نه‌بێت که‌متر نییه هه‌ربۆیه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگه و پێموایه سه‌ره‌تایه‌کی باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا سوودی لێوه‌ربگرن و به‌دوای خاڵه هاوبه‌شه‌کان بگه‌ڕێن."




