گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له‌زێی بچووك له ناحیه‌ی ئاشتی قه‌زای كۆیه خنكا

کۆیە – KDP.info / دوای ئه‌وه‌ی پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ به‌ناوی نازم مه‌ولود، له‌كاتی مه‌له‌كردن له‌زێی بچووك له‌نزیك گوندی قزلوی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ئاشتی قه‌زای كۆیه خنكا، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سنوره‌كه دۆزرایه‌وه، له‌كاتی به‌ڕێكردنی ته‌رمه‌كه‌شی به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا. بە پێ زانیارییەکانی دەست گەیشتوو بە KDP.info: ئه‌و گه‌نجه ده‌رچوی زانكۆیه و دانیشتوی كۆمه‌ڵگای كه‌سنه‌زانی شاری هه‌ولێره و به‌سه‌ردان هاتوته گوندی قزلوی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ئاشتی قه‌زای كۆیه و له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكاوه، دوای لێكۆڵینه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه. دوای ئەو رووداوەش لەکاتی هێنانەوەی تەرمی ئەو گەنجە یەکێک لە هاوریاکنی بەناوی هێمنکۆنترۆلی ئۆتۆبێلەکەی لەدەست دەردەجێت وەردەگری بەهۆیەوەش دەست بەجێ گیان لەدەست دەدا. شایەنی باسە : له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوو دا ئه‌مه دووه‌م رووداوی له‌وجۆرەیە کە له‌و سنوره رووده‌دات، رۆژی سێ شه‌مه‌ی رابردووش گه‌نجێكی ئاواره‌ی خۆرئاوای سوریا له‌كاتی مه‌له‌كردندا له‌زێی بچووك خنكا.




