لە جیاتی ئازووقە مانگی داهاتوو حکوومەتی عێراق پارە دەدات

بەغدا – KDP.info / حکوومەتی عێراق 850ملیار دیناری ڕەوانەی بانکی رافیدەین کردووە تا لەو رێگایەوە بنێردرێت بۆ پارێزگاکانی عێراق و دەستبکرێت بەدابەشکردنی قەرەبووی بەشە خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان و بۆ ھەر ھاووڵاتیەک بری 25ھەزار دینار تەرخان کراوە. لە بەیاننامەیەکدا وەزارتی بازرگانی عێراق بڵاویکردۆتەوە تێدا ئەوە خراوەتەروو: کە حکوومەتی عێراق بڕی 850ملیار دیناری بۆ بانکی رافیدەین ناردووە تا لەو رێیەوە رەوانەی پارێزگاکانی عێراق بکرێت پاشانیش بەسەر هاوڵاتیان دابەشبکرێت . لەبەیاننامەکدا ئەوەش خراوەتەر کە بۆ هەر هاوڵاتییەکبری 25ھەزار دینار تەرخان کراوە و پارەکەش لەرێگەی ئەو لیژنانەی کە لە پارێزگاکان پێکھێنراون بەسەر بریکارەکان دا دابەشدەکرێت و لەوێشەوە دەدرێت بەھاووڵاتیان، وەک لە بەیاننامەکە دا خراوەتەروو ئەو بڕە پارەیە قەرەبووی ئەو بەشە خۆراکانەیە کە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن حکوومەتەوە نەدراوە بە ھاووڵاتیان.




