٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە 18 مانگدا 166 سەربازی تورك كوژراو و خۆیان كوشتووە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ وەزیری بەرگری توركیا عیسمەت یەڵماز لە وەڵامی پرسیاری یەكێك لە پەرلەمانتارەكانی ئەو وڵاتەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە لە 18 مانگی رابردوودا 166 سەربازی سوپای توركیا لە نێو سەربازخانەكاندا كوژراون و خۆیان كوشتووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سون خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە وەزیری بەرگری توركیا عیسمەت یەڵماز لە وەڵامی پرسیاری یەكێك لە پەرلەمانتارەكانی ئەو وڵاتەدا سەبارەت بە هۆكاری كۆشتن و خۆكوشتنی سەربازەكانی سوپای توركیا لە نێو سەربازخانەكاندا رایگەیاندووە كە لە ماوەی كەمتر لە یەك ساڵ و نیودا لە نێو سەربازخانەكانی سەرانسەری توركیادا 166 سەرباز گیانیان لە دەست داوە.

عیسمەت یەڵماز ئاماژەی بەوە كردووە كە 108 سەرباز خۆیان كۆشتووە و 40 سەربازی دیكەیش بە هۆی رووداوی نەخوازراوی چەك و تەقەمنییەوە كوژراون و سەربازێكیش لە كاتی كار كردندا كوژراوە و 17 سەربازی دیكەیش بە هۆی شەڕی نێوان سەربازەكاندا كوژراون..

هەواڵی پەیوەندیدار