٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی: دەستگیرکردنی 8 کەس بەهۆی شەڕی دوو منداڵەوە

سەرچاوە: KDP.info

 هه‌ولێر/KDP.info_ لە ئەنجامی شەری دوو منداڵ شەوی ڕابردوو هەشت کەس لە شاری سلیمانی دەستگیر کران.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پاریزگای سلێمانیڕاگەیاند: دوو منداڵ بووە بەشەڕیان پاشان شەرەکە گەورەبۆتەوە و کەس وکاری دوو منداڵەکە بەشداریان تێیدا کردووە و لەئەنجامیشدا هەشت کەس لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانیەوە دەستگیر کراون.

نەقیب سەرکەوت گوتیشی :دەستبەجێهێزەکانی پۆلیسگەیشتۆنەتە شوێنی ڕووداوەکە و کۆنتۆرڵی دۆخەکەیان کردووە".

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کەنابێت بەهۆی شەڕی دوو منداڵەوە کێشەکان گەورە ببێت و خەڵکی تێیدا دەستگر بکرێت.

 هه‌روه‌ها داواشی لەهاوڵاتیانکرد کە ئاشتەوای کۆمەڵایەتی بپارێزن

هەواڵی پەیوەندیدار