هەڵبژاردنی پەرلەمان دواناخرێت

عەبدولڕەحمان خەلیفە، بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راگەیاند: "بڕیاردراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە 21-9-2013 ئەنجام بدرێت".
جەختیکردەوە، کە ئەوان وەک کۆمیسیۆن هیچ کێشەیەکیان لەو رووەوە نییەو ئامادەکاریی تەواویان بۆ ئەو هەڵبژاردنە کردووە.
پێشترکۆمیسیۆنی باڵا بە فەرمی داوایکرد کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت و هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت، ئەویش بەمەبەستی پێداچوونەوە بە تۆماری ناوی دەنگدەراندا. بۆ وەڵامی ئەم داوایەش تاوەکو ئەمڕۆ 24-8-2013ی دیاریکردبوو، بەڵام هەر زوو داواکە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە رەتکرایەوە.
سەبارەت بەئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، عەبدولڕەحمان خەلیفە گوتی: "بەپێی ئەو خشتە زەمەنییەی دامانناوە ئامادەکارییەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە بەردەوامە




