كەمال كەركوكی: سەردانی شاندی بەدواداچونی راستییەكان بۆ رۆژئاوا ئیجابی بوو

هەولێر – تایبەت بە KDP.info/ دوای ئەوەی كۆمیتەیەك لە لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لەسەر داوای بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكێ هەرێمی كوردستان بۆ بەدواداچۆن لە راستییەكانی كۆمەڵكوژی لە رۆژئاوای كوردستان سەردانی چەند ناوچەیەكی كرد؛ دوانیوەڕۆی دوێنێ گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و بڕیارە لە ئاییندەیەكی نیزیكدا راپۆرتێك لەبارەی ئەنجامی سەردانەكەیان بڵاوبكەنەوە. لەلایەن خۆیەوە دكتۆر دكتۆر كەمال كەركوكی ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەویی كورد رایگەیاند كە ئەو لیژنەیەی بۆ سەردانیكردنی رۆژئاوا پێكهێنرابوو، سەردانی زۆر شوێنی كردووە و هەروەها سەردانی لایەنە سیاسیەكان و كەسوكاری شەهیدان و برینداران كردووە و سەردانەكەش زۆر ئیجابی بووە و بە گەرمی پێشوازیان لێكراوە و لەو رۆژانەشدا راپۆرتێكی هاوبەش لە بارەی سەردانەكە بۆ خەڵكی كوردستان بڵاودەكرێتەوە. لەلایەكی دیكەوە ئەندامێكی شاندەكە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاند كە لە چوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی شاری عاموودا بكەن بە مەبەستی لێكۆلینەوەكردن لە كوژرانی ژمارەیەك هاووڵاتی؛ لەلایەن هێزەكانی پەكەكە و پەیەدەوە رێگرییان لێكراوە . جێی باسە دووشەممەی رابردوو لەسەر داوای بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان شاندێكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی بۆ بەدواداچۆنی راستییەكانی رۆژئاوای كوردستان سەردانی رۆژئاوایان كرد.




