رانیه: فیستیڤاڵی كه‌لتوره جۆراو جۆره‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت
رانیه - KDP.info/ سه‌نته‌ری رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆری كه‌لتوری سێیه‌مین فیستیڤاڵی كه‌لتوره جۆراو جۆره‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.له‌ژێر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، سه‌نته‌ری رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كلتوری R.C.E به‌هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی لاوان سێیه‌مین فێستیڤاڵی كلتوره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له شاری رانیه ئه‌نجام ده‌دات.خالید قادر محه‌مه‌د به‌رپرسی سه‌نته‌ری رایه‌ڵ رایگه‌یاند: وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌مان، ئه‌مساڵیش سێیه‌مین فێستیڤاڵی كلتوره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به به‌شداری چه‌ندین گروپ و تیپی هونه‌ری له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت. فێستیڤاڵه‌كه له ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی لاوان ئه‌نجام ده‌درێت كه تێیدا هه‌ر یه‌ك له گروپ و تیپه‌كانی ( ئامه‌د، مه‌هاباد، هه‌ولێر، قامیشلۆ و عیفرین، گروپی ژیوار- كچانی تاران و سنه، گروپی شاخ وه‌شین له كرماشان، تیپی هه‌وران، تیپی هونه‌ری میلـلی دهۆك، تیپی برایه‌تی كه‌ركوك (عه‌ره‌ب و سریان و توركمان و كورد)، تیپی نۆژین له وڵاتی روسیا كه كلتوری كوردانی قیرغستان و باكوری ئازه‌ربایجان و قازاخستان و ئه‌رمینیا و یه‌ریڤان نمایش ده‌كه‌ن، تیپی فه‌قێ ته‌یران له مه‌خمور به‌شداری تێیدا ده‌كه‌ن.فێستیڤاڵه‌كه له سه‌عات 7:30 ئێواره‌ی رۆژی 27 مانگ ده‌ستپێده‌كات و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت كه تێیدا چه‌ندین چالاكی وه‌ك (گۆرانی و میوزیكی سونه‌تی، هه‌ڵپه‌ركێی میللـی، دیالۆگی كلتوری) له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها كۆمپانیای بابیلۆن سپۆنسه‌ری كاری راگه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی گرتوه‌ته ئه‌ستۆ.




