دەستگیركردنی 3 كەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەكانی شاری رەیحانڵی

توركیا – KDP.info/ دادگای شاری هەتای وڵاتی توركیا بریاری دا بە دەستگیركردنی سێ كەس كە گومان دەكرێت لە تەقینەوەكانی شاری رەیحانڵی سەر سنوور كە لە یازدەی مانگی مارسی پێشوو ئەنجام دران. وەك دادگای ناوبراو لە سەر پێگەی خۆی لە سەر تۆڕی ئەنتەرنێت بڵاویكردۆتەوە كە سێ كەسی دیكە بە تۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەكانی شاری رەیحانڵی دەستگیركران . گووتیشی ژمارەی ئەو كەسانەی تاوەكو ئێستا لە دۆسیەكەدا دەستگیركراون گەیشتۆتە سیی و دوو كەس.




