٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

که‌رکوک.. پێش ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک 2 تیرۆریست ده‌ستگیرکران

سەرچاوە: KDP.info

که‌رکوک -  KDP.info/  هێزەكانی پۆلیسله‌ پارێزگای كەركوك دوو تیرۆریستیان دەستگیركرد، كە بەنیازبوون كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن. سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك بە سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاند: هێزەكانی پۆلیس لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیاندا لە گەڕەكی موسەڵڵا لەنزیك كۆلێژی یاسای زانكۆی كەركوك دوو تیرۆریستیان دەستگیركرد  و لەناو ئۆتۆمبێلەكەشیاندا بڕێكی زۆر ماددەی تەقینەوە دەستی بەسەرداگیرا سەرچاوەكە روونیشیكردەوە: ئەو دوو تیرۆریستە دانیشتووی پارێزگای دیالە بوون، لەكاتی تەقەكردنیان لە هێزەكانی پۆلیس دەستگیركراون، سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: که‌ لەلایەن هێزەكانی تیمی پووچەڵكردنەوەی تەقەمەنیییه‌وه‌ پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلی دوو تیرۆریستەكە كراوە و بڕێكی زۆر ماددەی تی ئێن تی و بۆمبی چێندراو لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا بووەو توانراوە پووچەڵ بكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار