پێشبینی دەكرێت ئێران چەكی قەدەغەكراوی تاقی كردبێتەوە

برۆكسل – KDP.info/ گومانی ئەوە دەكرێـت كە بەپێی هەندێك وێنە و بەڵگە كە لە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتد پرێس بڵاویكردۆتەوە؛ ئێران چەكی قەدەغەكراوی تاقی بكاتەوە. لەمبارەیەوە ئەنستیتۆیەكی ئەمریكی كە چاودێری بەسەر هەوڵە ئەتۆمییەكانی ئێران دەكات، رایگەیاند كە بە پێی دوا وێنەكانی مانگە دەستكردەكان گۆڕانكاریی بەرچاو لە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران دا دەكرێت و گومانی ئەوە دەكرێت كە لەو بنكە ئەتۆمییانە چەكی قەدەغەكراوی تاقی كردبێتەوە .
چوار وێنە، كە كۆمپانیاكانی دیجیتاڵ گلوب و جێئۆئای، بەر لە ڕەوانەی كردنیان بۆ ئەنستیتۆی زانستیی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا بۆ ئاژانسی ئاسۆشەیتێد پرێسیان ناردووە، گۆڕانكاریی بەرچاو لە بەشێك لە بنكەی سەربازیی پارچیندا پیشانداوە .




