هەولێر.. بەهۆی پابەندنەبوونی بەرێنماییەكان كۆمەڵگایەكی پزیشكی داخرایەوە

هه‌ولێر- KDP.info/ بەهۆی پابەندنەبوونی بەرێنماییەكان بۆ جاری دووەم كۆمەڵگایەكی پزیشكی خێرخوازی لەشاری هەولێر داخرایەوە. سه‌رچاوه‌یه‌ک له لیژنه‌ی پشکنین و به‌دواداچوون به KDP.infoراگه‌یاند؛ دوای ئەوەی لیژنەی پشكنین و بەدواداچوونی سەر بە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی هەولێر، ژمارەیەك لە كۆمەڵگا پزیشكییە خێرخوازییەكانیان بە هۆی نەبوونی مۆڵەتەوە لە شاری هەولێر داخست، یەكێك لەو كۆمەڵگایانە پابەندی بڕیاری لیژنەكە نەبوو كۆمەڵگا پزیشكییەكەی كردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی بەدواداچوون بۆ جارێكی دیكە سەردانی ئەو كۆمەڵگا پزیشكییەی كردەوە و دووبارە كۆمەڵگاكەیان داخست. وه‌ک لیژنه‌ی پشکنین و به‌دوادچوون رایگه‌یاندووه به هۆی نه‌بوونی مۆله‌تی کارکردن نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی، زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه خێرخوازییه‌کان ، به‌بریاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داده‌خرێن.




