سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ستافی رۆژنامه‌ی (التاخی) كرد

به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌رێز دكتۆر به‌درخان سندی ، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئه‌لته‌ئاخی خۆشه‌ویست ، رێز و سڵاو ، به بۆنه‌ی یادی 45 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لته‌ئاخی له 29ی نیسانی ساڵی 1967، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه و سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانتان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم بۆ خزمه‌تكردن به وشه‌ی ئازاد و هیوا ده‌خوازم ئه‌لته‌ئاخی به مینبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بمێنێته‌وه بۆ خزمه‌تكردنی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان و عێراقمان و له‌گه‌ڵ مینبه‌ره‌كانی دیكه‌دا به‌شدار بێت له قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی له نێوان پێكهاته‌كان و چین و توێژه‌كاندا كه له ژێر سایه‌ی عێراقێكی ئیتیحادی دیموكراتیدا هیوا و ئاواته‌كانیان بێنه دی .
ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هه‌موو ساڵێكیش رۆژنامه‌ی ئه‌لته‌ئاخی زۆرتر پێش بكه‌وێت و به‌رده‌وام بێت له گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ی كه له پێناویدا دامه‌زراوه . له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌تم.
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
28ی نیسانی 2012




