حه‌مید عادل: مالیكی ناتوانێت ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند ئه‌و دووڕێگایه‌یی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌ویت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێ هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه سه‌رناگرێت و پشگیری ناكرێت.
حه‌مید عادل یه‌زدین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئەمرۆ 30/6/2012 له لێدوانیكی تایبه‌ت به kdp ڕایگه‌یاند: دوو رێگاهه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، یه‌كه‌م له‌رێگای 3+1ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایه‌ك ئاراسته‌بكه‌ن و 5+1ی ئه ندامانیش ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، دووه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له سه‌رۆك كۆماربكات داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن بكات ئه‌ویش به‌مه‌رجێك گرفت له ناو ئه‌نجومه‌ن هه‌بێت.
هەروەها گوتیشی:" به‌داخه‌وه مالیكی ئه‌م هه‌نگاوه له ئه‌نجامی كارێكی ده‌ستوری ناكات، به‌ڵكو وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسی له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌دژی به‌كاری ده‌هێنێت".
ناوبراو ئەوەشی ئاشكراكرد، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه مالیكی ناتوانێت ئه‌وه بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌نجومه‌نی بۆ كۆ ناكرێته‌و و به‌ڵگه‌شی نیه له‌سه‌ر گرفتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا بیداته سه‌رۆك كۆمار ."




