لوبنان ...بەهۆی دوو تەقینەوە زیاتر لە 530 كەس بوونە قوربانی

تەرابلۆس – kdp.info/ رۆژی هەینیدوو تەقینەوە لە نزیك مزگەوتێك لە شاری تەرابلۆسی لوبنان روویاندا و لە ئەنجامدا 30 كەس كوژران و 500ی دیكەش برینداربوون. لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە تەقینەوەی یەكەم لە نزیك مزگەوتی تەقوا و تەقینەوەی دووەمیش لە ناوچەی تەبەنە روویدا و بەپێی ئامارەكان بەپێی هەردوو تەقینەوەكە 30 كەس كوژران و زیاتر لە 500 كەسی دیكەش برینداربوون. لەلایەكی دیكەوە و بە گوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل لە هێرشێكی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچەیەكی باشووری لوبنان ئەنجام دا بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە، رۆیتەرز لە سەرچاوەیەكی سەربازی سوپای ئیسرائیلی گواستەوە، كە ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەكە بۆ سەر ناوچەی ناعمەی باشووری لوبنان وڵامدانەوەی ئەو هێرشە مووشەكییەیە كە لە دوو رۆژی رابردوو لەو ناوچەیە كرایە سەر باكووری ئیسرائیل، هاوكات گروپی بەرەی میللی و سەركردایەتی گشتی لوبنان دووپاتی كردەوە كە فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل لەو هێرشەدا بنكەكانیانی كردووەتە ئامانج بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێ بكەوێتەوە.




