٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەرەنسا هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز بۆ لەناوبردنی رژێمی بەشار ئەسەد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

پاریس – kdp.info/ لە كاردانەوەیەكدا لەبەرامبەر ئەگەری بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە سوریا لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە؛ فەرەنسا هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز دەكات بۆ كۆتایی هێنانی دەسەڵاتی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا. لەمبارەیەوە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە كە ئەگەر سەڵمێنرا كە رۆژی چوارشەممەی رابردوو رژێمی سوریا چەكی كیمیایی لە ریف دیمەشق بكاری هێناەوە ئەوا حكومەتی فەرەنسا بۆ لەناوبردنی رژێمی بەشار ئەسەد هێز بەكار دەهێنێت . لە لایەكی دیكەشەوە ولیام هیگ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند كە بەرلین پێیوایە رژێمی بەشار ئەسەد چەكی كیمیایی بەكارهێناوە و پێویستە لەمبارەیەوە لێكۆلینەوەی زیاتر بكرێت .

 

هەواڵی پەیوەندیدار