٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دانیشتەنەكانی كۆمیتەی ئامادەكاری دەستوری نوێ بێ ئەنجام بوون

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە/ KDP.info لە چوارچێوەی كۆبوونەوە هاوبەشەكانی كۆمیتەی ئامادەكاری دەستوری نوێ توركیادا رۆژی هەینی كۆمیتەی ناوبراو كۆبوونەوەیەكی دیكەی خۆی ساز كرد و لەو كۆبوونەوەیەدا دەست بە گفتوگۆ كردن لە سەر چوار خاڵە نەگۆڕەكەی دەستوری توركیا كرا، بەڵام كۆبوونەوەكە بەبێ ئەنجام كۆتایی پێهات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی پرێس تورك بڵاویكردەوە كە رۆژی هەینی كۆمیتەی ئامادەكاری دەستوری نوێ توركیا بۆ گفتوگۆ كردن لە سەر چوار خاڵە نەگۆڕەكەی دەستوری توركیا كۆبۆوە و لەم كۆبوونەوەیەدا هەر یەك لە بەدەپە و ئاكەپە داوای گۆڕینی ئەو چوار خاڵەیان كرد، بەڵام جەهەپە و مەهەپە لە دژی ئەم داواكارییە راوەستان، بۆیە كۆبوونەوەكە بەبێ ئەنجام كۆتایی پێهات و بۆ ماوەیەكی نادیار دوا خرا.

سێ مادەی سەرەتایی دەستوری توركیا كە باس لە یەكپارچەیی توركیا، زمانی رەسمی توركیا و هاووڵاتی بوونی توركیا دەكەن و مادەی چوارەمیش كە باسی نەگۆڕ بوونی ئەم سێ مادەیە دەكات، بوونە چوار مادەی سەرەكییەکە، كە تا ئێستە كۆمیتەی ئامادەكار نەیتوانیوە بە هۆیانەوە بگاتە ئەنجامێك.

 

هەواڵی پەیوەندیدار