دانیەل دومبەی: چارەسەری پرسی كورد لە توركیا لە ژێر مەترسیدایە

دیاربەكر- / KDP.info نووسەری ناوداری رۆژنامەی فینانساڵ تایمز سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی توركیا و هەنگاوەکانی چارەسەری پرسی كورد لەو وڵاتەدا بابەتێكی نووسیوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە بە هۆی رووداوەكانی پاركی گەزییەوە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا كەوتووەتە ژێر مەترسییەوە.
دانیەل دومبەی لە بەشێكی دیكەی ئەم بابەتەی خۆیدا باسی ئەوەی كردووە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ پەرتەوازە كردنی سەرنجی رای گشتی توركیا دوای هێرش كردنە سەر خۆپیشاندەرەكانی پاركی گەزی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی خستووەتە نێو رێگایەكی بەرتەسك و مەترسیدارەوە.
ناوبراو لە درێژەی بابەتەكەی خۆیدا نووسیویەتی دوای سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكانی پاركی گەزی سەرۆك وەزیری توركیا لە بواری داننان بە مافی كورددا بێ مەیل بووە، بەڵام ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەگەر ئەردۆغان بتوانێت قۆناغەكە بە سەركەوتوویی جێبەجێ بكات، ئەوا دەستكەوتی ئەم قۆناغە بۆ توركیا زۆر گرنگ دەبێت، چونكە سەرەتای كۆتایی بە كێشەیەك دێت كە بووەتە هۆكاری كوژرانی بە هەزاران هاووڵاتی توركیا و دواتریش دەبێتە رێگە خۆشكەر بۆ هاتنی نەوتی باكووری عێراق بۆ توركیا.




