هەولێر: ئه‌مساڵ شێوازی دامه‌زراندنی مامۆستایان ده‌گۆڕدرێت

هەولێر – KDP.info / سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به نووسراوی ژماره 7684 له 6 ی ئابی 2013، داوای له لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن دەکات: به ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی پسپۆریی میلاكی مامۆستایان و به مه‌به‌ستی دوانه‌كه‌وتنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی له ساڵانی پێشوو هاتۆته پێش، پێشنیاریان كردووه ئه‌م پرۆسه‌یه له چوارچێوه‌ی میلاكی په‌سه‌ندكراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ڕاسته‌وخۆ له ڕێگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگا و قه‌زاكان جێبه‌جی بكرێت. به‌گوێره‌ی نووسراوەکە کە دەست KDP.infoکەوتووە، عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید، وه‌زیری په‌روه‌رده، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئامار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار له پارێزگاكان كردووه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی مامۆستایان له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاكان و جه‌خت له‌سه‌ر شوێنی جوگرافی كراوه‌ته‌وه و ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت ئه‌م پرۆسه‌یه پێش ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندن جێبه‌جێ بكرێت.




