رۆژئاوای کوردستان: شه‌ڕو پێکدادان لە نێوان هێزه‌کانی YPGو گرووپه چه‌كداره‌كان ئیسلامی روویدایەوە

کوردستانی رۆژئاوا – KDP.info / له رۆژئاوای کوردستان شه‌ڕو پێکدادان لە نێوان هێزه‌کانی YPGو گرووپه چه‌كداره‌كان له‌شه‌وی رابردووه‌و ناوبه‌ناو له‌هه‌رێمه‌کانی چل ئاغا ی سه‌رێکانی و گرده‌سپی به‌رده‌وامه.وەک ئاژانسی فیرات نیوز بڵاویکردەوە: له‌هه‌رێمی چل ئاغا ی سه‌ر به گرکێ له‌گێ، له‌شه‌وی رابردووه‌وه له‌ده‌وروبه‌ری گونده‌کانی گرهۆک و یوسوفیه ناو به ناو شه‌ڕو پێکدادان دروستبووه و گرووپه ئیسلامیه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به تۆپ و هاوه‌ن و قه‌ناسه هێرشیانکرده سه‌ر هێزه‌کانی YPG. وەک لە هەواڵەکەدا هاتووەهێرشی گروپه چه‌كدارەکانی ئیسلامی به توندی وڵامدراونەتەوەو له‌سه‌رێکانیش دوای شه‌ڕێكی دژوار له‌دوێنێ-وه دۆخه‌كه هێوربۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ناوبه‌ناو شه‌ڕو پێکدادان دروست بووه. ماوه‌یه‌كە شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی YPGو گروپه‌كانی به‌ره‌ی نوسراو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و سوریا‌و چه‌ند هێزێكی تری ئیسلامی لە ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه نزیكن له قاعیده‌وه دروست بووه.بە هۆیەوەش دەیان کەس کوژرا و برینداربوونە




