حللە : ژمارەیەک بەندکراو هێرشیان کردە سەر پاسەوانەکانیان و پاسەوانێکیشیان کوشت

حللە – KDP.info / ژمارەیەک بەندکراو هێرش دەکەنە سەر پاسەوانەکانی بەندیخانەیەکەیان لە نزی شاری حللە بەڵام هێرشەکەیان فەشەل دینێت، لە مبارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی پارێزگای بابل بە سۆمەریە نێوزی راگەیاند: هێزێكی تایبه‌ت توانی هه‌وڵی هه‌ڵاتنی سێ بەندکراو له گرتوخانه‌ی عه‌قرب له‌ناوه‌ڕاستی شاری حیلله له‌پارێزگای بابل فەشەل پێبێنێت كه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی و کوشتنی خەڵک حوكم دراون. لە کاتێکدا ئەوان دەیانویست هاوشێوەی بەندییەکانی بەندیخانەی ئەبوغرێب و تاجی رزگاریان بێت، سەرچاوە ئەمنییەکە هەروەها گووتی : سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی: سێ بەندکراو له‌هه‌وڵێکیان دا یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كانی بەندیخانەکەیان كوشتووه و چه‌كه‌كه‌یان بردووه و دواتر چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی بەندیخانەکە و، پاشان له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌تیە‌كانی ئەمنییەوە رووبەرووی یەک بوونەتەوە و بە هۆیەوەش یه‌كێك له‌هه‌ڵاتووه‌كان كوژراوه و دووانه‌كه‌ی دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەوە دەستگیرکراونەتەوە و بۆ بەندیخانەکە رەوانە کراونەتەوە، شایەنی باسە گرتوخانه‌ی عه‌قره‌ب کە سەر بە پاریزگای بابلە نزیکەی 200 بەندکراوی تێدایە و، زۆربەشیان به‌پێی مادده‌ی 4 ی تیرۆر سزادراون.




