بزوتنەوەی تالیبان بەدەم داخوازییەکەی پاکستان دەچێت بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی

کابول – KDP.info / بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان، بە ئامانجی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ حکوومەتیپاكستان گلۆپی سەوز هەڵدەکات و ئاشکرای دەکات کە ئه‌گه‌ر ئیسلام ئاباد جدیی بێت لەبارەی پرسی دانووستاندنەوە، ئه‌وا ئه‌وانیش لارییان نابێت بۆ ئەوەی رێکكه‌وتن لە نێوانیان هەبێت، لە بەیاننامەیەکدا بزووتنەوەی تالیبان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی پاكستان ده‌یه‌وێت به‌جدیی و به‌ژیرانه چاره‌سه‌ر بۆ بارودۆخه‌كه بدۆزرێته‌وه، ئه‌وا بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان هیچ پاساوێك نابینێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی حكومه‌ت نه‌داته‌وه. ئەو بەیاننامەیەی بزووتنەوەی تالیبان کە بی بی سی بڵاویکردۆتەوە، تێدائاماژه‌ی به‌وه‌شدراوه، کە نه‌واز شه‌ریفی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاکستان، چه‌ند جارێك ئاره‌زووی خۆی بۆ ئاشتی و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ لە گەڵ بزووتنەوەیتالیبان پیشانداوه، جه‌ختیشیكرده‌وه، کە ده‌بێت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلام بنیاتبنرێت، نه‌ك به‌ندایه‌تی بۆ ئه‌مریكا، داواشی كرد سنورێك بۆ هێرشی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مەریكا دابنرێت. لە کۆتایی بەیەننامەکەدا بزووتنەوەی تالیبان رایگەیاندووە : ئەگەر حکوومەتی نەواز شەریف جددی بیت لە داخوازییەکەی ئەو کات تالیبانیش ئامدەیە بێتە سەر مێزی دانوستان.




