٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق : بە هۆی چەند تەقینەوەیەک 19 كەس كوژران و 26 كەسی دیكەش بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

عێراق –  KDP.info‌ /  لەدەرنجامی چەند تەقینەوەیەكدا کە هەردوو پارێزگای دیالە و ئەنبار لە عێراقی گرتەوە. بە هۆیەوە 19 كەس كوژران و 26 كەسی دیكەش بریندار بوون. سەرچاوەیەك لەپۆلیسی پارێزگای ئەنبار بە مەدا پریسی رایگەیاند: درەنگانێكی شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو لەنزیك خاڵێكی پشكنین لە پارێزگات ئەنبار چوار پۆلیس كوژران و 7ی دیكەش بریندار بوون، هەر لەو شارە بەهۆی تەقینەوەی تانكەرێكی بۆمبرێژكراوكە خاڵێكی پشكنینی بەئامانج گرتبوو، 10 سەرباز و 4 هاوولاتی مەدەنی كوژران و 7 كەسی دیكەش بریندار بوون. هاوکات لەپارێزگای دیالەش بۆمبێكی چێندراو لەنزیك مزگەوتێك تەقیەوە و بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و 12ی دیكەش بەسەختی بریندار بوون. شایەنی باسە لەبارەی هۆکارەکانی تیکچووی بارودۆخی ئەمنی ئەنجوومەنی نواێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی سازکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار