٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. هاوڕێ مەسنوربەگ: زانکۆی سۆران لە باری ئەکادیمی و نێوبانگەوە لە پێشکەوتنە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران - تایبەت بە  KDP.info/ سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران رایدەگەیەنێت کە زانکۆکەیان لە ماوەی سێ ساڵی تەمەنی توانیویەتی هەنگاوی باش لەروی ئەکادیمی  و هەروەها نیوبانگیشەوە بەرەو پێش بنێت. وەکو ئەو سەرچاوەیە گوتی: خۆری ئاسمانی زانکۆی سۆران لە دەرکەوتنە.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران دکتۆر هاوڕێ مەسنوربەگ لە لێدوانێکی تایبەت بە KDP.info   رایگەیاند: خۆری ئاسمانی زانکۆی سۆران لە دەرکەوتنە، تەنیا دوای سێ بەهار، زانکۆی سۆران لە نێوەندە ئەکادیمییە جیهانییەکان بە هەند وەرگیرا. لە دوا ئاماری webometricsکە ئێستە بە پشتیوانی دارایی یەکێتی ئەوروپا و بە سەرپەرشتی ئەنجوومەنی توێژینەوەی ئیسپانی بەرێوەدەچێت، ساڵانە ریزبەندی بۆ سەرجەم زانکۆکانی جیهان دەکات، بە کوردستان و عێراقیشەوە. بەپێی ئەو ریزبەندییە نوێیە زانکۆی سۆران لە پێش نیوەی زانکۆکانی دیکەی عێراقە.

 سەرچاوەیەک لە زانکۆی سۆران بە   KDP.infoراگەیاند: مامۆستا بەتواناکانی زانکۆی سۆران و سەرۆکایەتی زانکۆ هەرگیز بەم ڕیزبەندییە ڕازی نابن، سەرەڕای ئەوەی زۆر لە ئازیزانمان پیرۆزباییان لێکردووین، چونکە بە لە بەرچاوگرتنی تەمەن و قەبارەی زانکۆکەمان، ئەم دەستکەوتە بە هەموو پێوەرەکان مایەی سەربەرزییە.  لەدرێژەی قسەکانی دەربارەی پێگە و ئاسۆی ئەم زانکۆییە هەمان سەرچاوە گوتی راستە خەریە خۆری ئاسمانی زانۆی سۆران لە دەرکەوتنە،  بەڵام ئێمە خەڵکی ئازیزی دەڤەری سۆران دڵنیا دەکەینەوە کە لە ئایندەیەکی نزیک بەهاری راستەقینەی زانکۆکەیان دەبینن. ئێمە دڵنیاین و کاریش بۆ ئەوە دەکەین لە نوێترین هەنگاوەکانمان ئەم ئاستە بەرەو سەروو تر ببەین. یەکێک لەو هەنگاوانەمان ئەوەتە مامۆستای بەتوانای زانکۆکەمان دکتۆر Till Paasche، لە بواری جیۆگرافیای سیاسی، دوو توێژینەوەی بە پێزی لە دوو گۆڤاری زانستی جیهانی بڵاوکردەوە بە ناوی زانکۆی سۆران. زانیاری زیاتر لەسەر توێژینەوەکان دەتوانن لەم  دوو لینکەی خوارەوە دەست بخەن.

http://usj.sagepub.com/content/early/2013/08/21/0042098013499084.abstract

http://onlinelibrary.wiley.com/doi/10.1111/area.12033/abstract

هەواڵی پەیوەندیدار