٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ رێكخستنی بەرنامەی كۆمەكی تەندروستی بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە kdp.inf/  بەمەبەستی رێكخستنی بەرنامەیەكی تۆكمە بۆ فەراهەمكردنی كۆمەك و هاریكاری تەندروستی بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوا لە كەمپەكانی سنووری پارێزگا، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگارو بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی هەولێر سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد لەگەل بەرێوەبەرانی نەخۆشخانە ئەهلییەكان و كۆمپانیاكانی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەكان .

  لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە رەوشی تەندروستی و خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی ئەو كەمپانەی ئاوارەكانی رۆژئاوا كران و جەخت لەسەر هەماهەنگی و هاوكاری دامەزراوە تەندروستییەكان و نەخۆشخانە ئەهلییەكان و كۆمپانیاكانی دەرمان كرایەوە، بۆ رێكخستنی بەرنامەی چارەسەركردنی خۆبەخشانەی نەخۆشخانەكان بۆ حالەتەكانی فریاگوزاری و چارەسەری بەردەوام و نەشتەرگەری پێویست بە پێی ئەو رێوشوێنانەی كە لەگەل پارێزگاو فەرمانگەی تەندروستی هەولێر لەسەری رێككەوتن وەكو بەشدارییەكی مرۆیی و هاوكاریكردنی حكومەت بۆ فریاگوزاری ئەو ئاوارانەی رۆژئاوا .

  هەروەها كۆمپانیاكانی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەكان بەهەمان شێوە هەلمەتی كۆمەك و هاوكاریكردنی دەرمانی پێویست بۆ ئەو مەبەستە لەگەل پارێزگا و فەرمانەگەی تەندروستی رێك دەخەن، وەكو ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی بۆ خزمەتكردنی ئەو خوشك و برا ئاوارانەی رۆژئاوا، هاوشان لەگەل ئەو كارو بەرنامە بەرفراوانەی حكومەتی هەرێم لە بواری تەندروستی و بوارەكانی تردا كە لەو كەمپانە بەشێوەیەكی بەردەوام جێبەجێ دەكرێن بۆ نیشتەجێكردن و خزمەتكردنی ئەو ژمارە زۆرەی كە لەماوەیەكی كەمدا روویان لە هەرێمی كوردستان و سنووری پارێزگای هەولێر كردووە .

هەواڵی پەیوەندیدار