ئیبراھیم برۆ:بانگێشتکردنی سوریا بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی تائێستا یەکلایی نەبۆتەوە

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردئاشکرایکرد،بانگھێشتکردنی سوریا بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی تاوەکو ئێستە یەکلایی نەبۆتەوە، بەڵام ئەگەر بانگھێشت بکرێت کاریگەرییەکی خراپی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەبێت.
ئیبراھیم برۆ ئەندامی لیژنەی کۆنگرەی نەتەوەیی بەkdp.infoراگەیاند: لە لیژنەی ئامادەکار داوا دەکرێت ئۆپۆزسیۆنی سوریا بانگھێشت بکرێت، بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی، بەڵام تاوەکو ئێستە یەکلایی نەبۆتەوە .
ئیبراھیم برۆ گوتیشی: دەنگۆی ئەوەش ھەیە کە بالیۆزی سوریا لەعێراق بانگھێشتی کۆنگرەی نەتەوەیی بکرێت، بەڵام ئەگەر بانگھێشت بکرێن ئەستەمە ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەو کات بەشداربن.
برۆ رونیشیکردەوە، ئێمە نارەزایەتی خۆمان دەربڕیوە کە ناکرێت سوریا بانگھێشت بکرێت، چونکە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد سەردانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای کردووە و لەیەک نزیکبوونەوە لە نێوانیان ھەیە بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن. بۆیە بانگھێشتکردنی بالیۆزی سوریا کاریگەری خراپی بۆ سەر کوردەکانی رۆژئاوا دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە دەزگا راگەیاندنەکان بڵاوبۆتەوە کە سوریا یەکێکە لەو وڵاتانەی بانگھێشتی کۆنگرەی نەتەوەیی بکرێت.




