٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هۆڵەندا .. هەڵمەتی کۆمەک بۆ کوردەکانی رۆژئاوا دەستی پێکرد

سەرچاوە: KDP.info

هۆلەندا-  تایبەت بە  KDP.info/ دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوو ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکانی رۆژئاوایی کوردستان، لە دەست بارودۆخی ناوچەکەیان و شەڕ و کوشتاری بەردەوام لە کۆچێکی بەکۆمەڵ لە سنوری خۆیانەوە پەڕینەوە بۆ سنوری باشووری  کوردستان و لەلایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی هەرێمیش پێشوازییەکی گەرمیان لێکردن و لەپێناو  دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان، لە چەند کەمپێکی کاتی هاتنە نیشتەجێکردن و هاوکات خەڵکی کوردستانیش بەتایبەتی خەڵکی هەولێری قارەمان  و دەوروبەری بەجۆش و خرۆشەوە کۆمەکیان کردن و کۆمەکەنیان بەردەوامە و  هەروەها بەرەو پێریان چوون  و لە ئامێزی خۆشەویستی کوردانەیان گرتن.

 وەک کاری هەمیشەیی و هەڵوێستی نیشتیمانی و نەتەوەیی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵمەتێکی فراوانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ هاونیستیمانیانمان لە رۆژئاوایی کوردستان دەستپێکرد، لە نێو رەوەندی کورد لە هۆڵەندا کە لە ماوەی رابردووشدا چەند جارێک بەم ئەرکە نیشتیمانییە هەستاون  و کۆمەک کۆکردنەوە و پێشکەش کردنی بەکەمپی دهۆک  رابوون.

خوشک و براکانمان وێڵ و ئاوارەکراون با هەموومان لە تاراوگەوە هاوکات لە گەڵ خێرخوازانی خەڵکی کوردستان و شان بەشانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەرچیمان پێ هەڵدەسوڕێت لە هۆڵەنداو هەر کەسە بەپێی توانا لە پارە کۆمەکی کوردانی لە خاک و نیشتیمان دەربەدەرکراوی خۆرئاوای کوردستان بکەن.  لەم وەرزە گەرمایەدا ئەوان ماندوون و دڵشکاون و بابە هەموومان چیمان پێ دەکرێت بۆیان بکەین،  رۆژی هەڵمەت و پیاوەتییە، هەریەکە لە ئێمە ئاوارەیمان بەخۆمان و کەس و کارمانەوە دیوە و دەزانین چ خەم و ناسۆرییەکی گەورەیە.

بەم ناونیشانانەی خوارەوە دەتوانن هاوکارییەکانتان پێشکەش بکەن لە گەڵ سوپاسماندا.

KDP NEDERLAND

ING BANK: 5512971 te Amsterdam

Onder vermelding van: Hulp Rojava

 

لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار