سبه‌ینێ هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ كوردانی خۆرئاوا ده‌ستپێده‌كات

بڕیاره رۆژی هه‌ینی (23ی ئابی 2013) له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌وقاف ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش له سه‌رجه‌می مزگه‌وته‌كانی كوردستان و له رێگه‌ی مامۆستایانی ئایینیه‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌ست پێده‌كات".
مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: وێڕای ده‌ستخۆشییان بۆ هه‌موو لایه‌ك، یه‌كێتی زانایان و وه‌كو تاكه تاكه‌ی مامۆستایانی ئایینی له یه‌كه‌م رۆژه‌وه رۆڵێكی باشیان گێڕاوه بۆ ئه‌م هاریكاریانه، بۆ پشتیوانی زیاتریش وه‌كو یه‌كێتی زانایان بڕیاریاندا هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری له مزگه‌وته‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف كردووه.
راشیگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (22ی ئابی 2013) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی له مزگه‌وتی سه‌واف بڕیارماندا به‌یانی ئه‌م پڕۆژه‌مان ده‌ست پێ بكات، ئامانجیش له‌م كارانه ته‌نها به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی ئایینی و مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه، كه كورد هه‌میشه به‌م ره‌وشت و ئه‌خلاقه به‌رزه‌وه جوانه




