٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆھاوکاریکردنی ئاوارەکانی ھەرێم پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی پێکھێنا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا_تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی پێکھێنا بۆئەوەی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن وراپۆرتێک لەبارەی پێداویستی ئاوارەکان ئامادە بکەن.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی ھاوبەشی لە لیژنەی مافی مرۆڤ ولیژنەی کۆچ وکۆچبەران پێکھێنا ،بۆئەوەی سەردانی ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان بکەن وراپۆرتێک لەبارەی پێداویستیەکانیان پێک بێنن.

د.رزگار گوتیشی: دوای ئامادەکردنی راپۆرتێک لەلایەن ئەو لیژنەیە پەرلەمان بەھاوکاری حکومەت یارمەتی ئاوارەکان دەدەن.

ئەو پەرلەمانتارەی کورد راشیگەیاند:ھەر چەندە پەرلەمانی عێراق ئیمکانیەتێکی زۆری مادی نیە ،بەڵام بەپێی توانا ئەوانیش یارمەتی ئاوارەکان دەدەن.

ناوبراو رونیشیکرده‌وە، منیش وەک پەرلەمانتارێکی کورد سوپاسی حکوومەت و خەلکی ھەرێمی کوردستانم کرد لەبارەی ئەو ھاوکاریەی پێشکەشی ئاوارەکانیان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار