٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسە بالاكانی UNستایشی حكومەتی هەرێمی كوردستان و خەلكی كوردستان دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

د. علی سندی وەزیری پلاندانان بارودۆخی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە كۆبونەوەیەك لەگەل خاتوو كلێر بۆرجواگەورە بەرپرسی UNHCR تاوتۆ كرد.

خاتوو كلێر بۆرجوا سەرسامی خۆیی و نەتەوەیەكگرتوەكانی بەرامبەر بەم هەلوێستە مرۆییەی خەلكی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستانی نیشاندا، هەلوێستی حكومەت و خەلكی زۆر بە بایەخەوە هەلسەنگاند پێی وایە نمونەی ئەم هاوكارییە مرۆیانە خۆشەویستی خەلكی كوردستان بەرامبەر بە مرۆڤایەتی دەخاتە بەرچاوی كۆمەلگەی نێودەولەتی.

وەزیری پلاندانان ئلشكرای كرد كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە كۆمەككردنی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان و هەموو ئەم پەنابەرانەی لە سوریاوە رویان لە هەرێمی كوردستان كردوە، لە هەمان كاتیشدا داوای لە نەتەوەیەكگرتوەكان و كۆمەلگەی نێودەولەتی كرد كە پەلە بكەن لە پێشكەشكردنی پێداویستی خزمەتگوزاری بە پەنابەران، د. علی سندی دوپاتی كردوە كە هەرێمی كوردستان بە هەموو شێوەیەك ئامادەیە بۆ خزمەتكردنی پەنابەران، بەلام ناكرێ ئەم ئەركە قورسە بە تەنها بكەوێتە سەر شانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كوردستانیان، وەزیری پلاندانان بە پێویستی زانی كە كۆمەلگەی نێودەولەتی پەلەی زیاتر بكات بۆ گەیاندنی هاوكاری و دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و باشتركردنی ژیانی پەنابەران لە كەمپەكان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار