پرۆسەی دامەزراندنی مامۆستایان لە گفتوگۆیەكدا لە وەزارەتی پەروەردە
ھەولێر_تایبەت بەkdp.info/ لەسەر پێشنیارێكی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە پرۆسەی دامەزراندنی مامۆستایان بۆ ئەمساڵی خوێندن 2013- 2014 كە ڕاستەوخۆ لەڕێگای وەزارەتی پەروەردەی لەسەر ئاستی پەروەردەی قەزاكانەوە جێبەجێ بكرێت، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە 7684 لە 6/8/2013 داوا لە لیژنەی باڵای دامەزراندن كردەوە بەرەچاوكردنی تایبەتمەندی پسپۆری میلاكی مامۆستایان و بە مەبەستی دوانەكەوتنی پرۆسەی دامەزراندن و چارەسەركردنی ئەو گیر و گرفتانەی لە ساڵانی پێشوو هاتۆتە پێش، پێشنیاریان كردووە ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی میلاكی پەسەندكراوی وەزارەتی پەروەردە ڕاستەوخۆ لە ڕێگای بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگا و قەزاكان جێبەجی بكرێت.
بۆ ئەمەبەستەش د.عصمت محەمەد خالد وەزیری پەروەردە سەرپەرشتیاری یەكەم كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی دەستەی ئامار و بەرێوەبەری ئامار لە پارێزگاكان كرد. لەم كۆبوونەوە كفتوگۆ لەسەر دانانی میكانیزمێك بۆ چۆنیەتی جێبەجی كردنی پروسەی دامەزراندنی مامۆستایان لەسەر ئاستی قەزاكان و جەخت لەسەر شوێنی جوگرافی كرا وە دەبێت هەوڵ بدرێت ئەم پرۆسەیە پێش دەستپیكردنی ساڵی خوێندن جێبەجێ بكرێت .




