٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هه‌ولێر: رۆژی‌ دادپەروەری‌ لە كوردستاندا ده‌ستنیشان ده‌کرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -  KDP.info/ بڕیارە رۆژی سێ‌‌شەممە  2013/8/20 لە هۆڵی‌ چوارچرا لە شاری‌ هەولێر، رێكخراوی‌ كوردستان بێ‌ جینۆساید بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی‌ كاروباری‌ شەهیدان و ئەنفالكراوانی‌ حكومەتی‌ هەرێمی کوردستان كۆنفرانسێك ببەستن، بە مەبەستی‌ ناساندنی‌ (8/21) بە رۆژی‌ دادپەروەری‌ لە كوردستان.به‌ پێ زانیارییه‌کانی گه‌یشتوو به (‌KDP.info): ئامانج لە بەستنی‌ ئەو كۆنفرانسە بۆ ئەوەیە داوا لە حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بكرێت (8/21) وەك رۆژی‌ دادپەروەری‌ لە كوردستاندا بناسێنرێت. چونكە ئەو رۆژە دەسپێكی‌ یەكەم دانیشتنی‌ دادگای‌ باڵای‌ تاوانەكان بوو لەسەر دۆسیەی‌ جینۆسایدی‌ گەلی‌ كورد. شایه‌نی باسه‌ وا بریاره‌ بە بەشداری كەسوكاری قوربانیان، شایەتحاڵەكان، پارێزەران و دادوەران و وەزیری شەهیدان و زوربەی رێكخراو و چالاكوانانی بواری پرسی جینۆساید ، كۆنفرانسەكە بەڕێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار