سووریا، تورکیا ، ئێران و عێراق میوانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دهبن

ههولێر - KDP.info/ سووریا، تورکیا ، ئێران و عێراق میوانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دهبن ، غەفوور مەخمووری، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نهتهوهیی کورد به ئاژانسی ئانادۆڵ راگەیاند: ھەریەکە لە حکوومەتەکانی سووریا، تورکیا و ئێران و عێراق بەشێوەیەکی فهرمی بانگهێشتی کۆنگرەی نەتەوەیی ههولێر دەکرێن و لهوانهیه له نێو کۆنگرهکهدا پهیامیشیان ههبێت.مهخموری ئهوهشی راگهیاند: میوانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە 300 کەس پێکدێن و پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەورووپا و کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری وڵاتانی ئەورووپا و ئەمەریکا و نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال و کۆمکاری عەرەبی، تەنانەت سەرۆکی وڵاتانیش بانگ دەکرێن، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نهتهوهیی کورد ئاماژهی بهوهشکرد: که زمانی فهرمی کۆنگرەکە، کوردی،عەرەبی و ئینگلیزی دەبێت و ھەموو لایەنەکانیش کۆکن لەسەر ھەڵکردنی ئاڵا و وتنی سروودی ئەی رەقیب، شایهنی باسه: کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بڕیارە رۆژی 15ی سپتێمبێری داهاتوو لەشاری ھەولێر دەستپێبکات و سێ رۆژ بخایەنێت.




