ده‌وڵه‌تی یاسا : ره‌وشی عێراق له مه‌ترسی دایه و پێوسته کۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانی بکرێت

به‌غدا - KDP.info/ ئەندامێکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ھۆشداری دەدات لە خراپی دۆخی سیاسی لە وڵات، راشیدەگەیەنێت ئەنجامەکەی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکانە.و به‌مشێوه‌ش وڵات به‌ره‌و قه‌یانی سیاسی ده‌بات، عەلی عەلاق ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، له ریگای که‌ناڵی ئه‌لعێراقییه راگه‌یاند: گشت لایه‌نه‌کانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه له خراپی دۆخی سیاسی وڵات و ئه‌وه‌ش ئەنجامەکەی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکانە و له مینبه‌ره‌دا داوا لە لایەنەکانی دیکه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی حیراق ده‌که‌ین بۆ جاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ره‌وشه ناهمواره‌ی که ئێستا پێتێپه‌ر ده‌بێت پێویستی به کۆبوونەوەیەکی نیشتمانی هه‌یه عه‌ڵاق ئەوەشی خستەڕوو کە لایەنەکان درکیان بەمەترسی کاریگەرییەکانی خراپی پرۆسەی سیاسی کردووە ، به‌ڵام واباشتره لایەنەکان ھەوڵ بۆ بەستنی کۆبوونەوەیەکی نیشتمانی بە پەلە بدەن




