بۆ له مه‌و دوا رۆژنامه‌نووسان زانیاری ته‌واویان پێده‌درێت

هه‌ولێر - KDP.info/ یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای کرد ؛ به ئامانجی جێبه‌جێكردنی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ و په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایه رێكه‌وتن ، ئه‌ویش كاتێك رۆژنامه‌نووسێك یان هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌كاتی داواكاری بۆ پێدانی زانیاری داواكه‌ی ره‌تكرایه‌وه ، ده‌توانێت له ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانگه‌یه تۆمار بكات.سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ به KDP.info راگه‌یاند: دوای تۆماركردنی سكاڵاكه ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ به‌دواداچوون بۆ داواكه ده‌كات و پشتگیری ته‌واو له رۆژنامه‌نووسان و ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه زانیاریان پێ‌نادرێت، شایه‌نی باسه : یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند کراو ، به یه‌كێك له پرۆژه یاسا هاوكاریی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات تا زانیاری راست و دروستیان پێدبرێت.




