که‌مال كڵیچدار : ئه‌گه‌ر حکومڕانی وه‌ربگرین په‌یوه‌ندیمان له گه‌ل به‌غدا باشتر ده‌بێت

به‌غدا - KDP.info/ كه‌مال كڵیچدار ئۆغلۆ سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی توركیاده‌ستوه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی له كاروباری عێراق ره‌تکرده‌وه و راشیگه‌یاند که ده‌ستوه‌ردانی تورکیا نابێت له‌دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ تێپه‌ڕ بكات. له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا که له‌سه‌نته‌ری نه‌هره‌ین بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا سازی کرد که‌مال كڵیچدار ئۆغلۆ سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌لی توركیا ئاشکرای کرد : که ده‌ستوه‌ردانی توركیا له عێراقدا پێویسته ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ بێت‌و نه‌ك ده‌ستوه‌ردان له رووی سیاسی ئه‌منییه‌وه بكات . ئۆغلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد : که ناوچه‌كه به‌رقه‌راربونێكی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت گه‌ر پارته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات له توركیادا بگرێته ده‌ست، به‌تایبه‌ت په‌ێوه‌ندییه‌کانی ئه‌نقه‌ره و به‌غدا باشتر و تووندوتۆلتر ده‌بێت.




