به‌هۆی ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان كۆنگره‌ی خۆپیشانده‌رانی سوننه دواده‌خرێت

سامه‌ڕا - KDP.info/ به‌هۆی توندبوونه‌وه وگرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌ناوچه سوننیه‌كان كۆنگره‌ی خۆپیشانده‌رانی سوننه، دواده‌خرێت، گوته‌بێژی لیژنه میللییه‌كان به ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی ڕایگه‌یاند : گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان له سامه‌ڕا، خۆپیشانده‌ران و ئاماده‌بووانی كۆنگره‌ی سوننه‌ی توشی شۆك كرد.هه‌ر بۆیه‌ش کۆنگره‌که دوا ده‌خرێت، محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو: که هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ته‌واوی شاره‌كه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌تایبه‌تیش له‌نزیك گۆڕه‌پانی مانگرتنه‌كان، ڕێوشوێنه‌كانیان توندكردۆته‌وه‌و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان شاره‌كانی سه‌ڵاحه‌دین‌و ئه‌نبار‌و ناوچه‌كانی تریان داخستوه.گوته‌بێژی لیژنه میللییه‌كان ڕِایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و دۆخه ئه‌منییه‌ی سه‌پێنراوه به‌سه‌ر سامه‌ڕادا، كۆنگره‌ی سوننه دواخراوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت به ئامانجی دواخستنی ئه‌و كۆنگره‌یه، كه بڕیاربوو چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به ناوچه سوننیه‌كان تاوتوێ بكات، ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی توندكردۆته‌وه




