٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەلا سالم شەبەک: لەماوەی چەند رۆژی رابردوو 15کوردی شەبەک کوژراون و300مالیش ئاوارە بوونە

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی دەستەی راوێژکارانی شەبەک ئاشکرایکرد، لەماوەی چەند رۆژی رابردوو دوای ھەرەشەکردنی کۆمەڵکوژی لەکوردانی شەبەک لەموسڵ تا ئێستا 15کوردی شەبەک کوژراون و300مالیش ئاوارەبوونە.

مەلا سالم شەبەک سەرۆکی دەستەی راوێژکارانی شەبەک بەkdp.infoراگەیاند: لە14ی ئەم مانگە لە پارێزگای موسڵ رێکخراوی ئیسلامی عێراقی  لەرێگه‌ی بەیاننامە ھەرەشەیان لەکوردانی شەبەک کرد لەپارێزگای موسڵ ئەگەر ئەو پارێزگایە جێنەھێڵن ھەموویان دەکوژن.

مەلا سالم شەبەک گوتیشی: دوای بڵاو کردنەوەی ئەو بەیاننامە ١٥کەسیان کوشتووە و300مالیش ئاوارەبوونە و رێژەکە بەردەوام لەزیادبوون دایە.

مەلا سالم شەبەک رونیشیکرده‌وە، ئەوانیش وەک دەستەی راوێژکارانی شەبەک بەیاننامەیەکیان بڵاوکرده‌وە و تێدا داوایان کرد ناوچە شەبەک نشینەکان بخرێنە سەر ھەرێمی کوردستان کە خۆیان بەبەشێک لە ھەرێمی کوردستان ھەژمار دەکەن، بۆئەم مەبەستەش بڕیارە بەھەزاران ئیمزا کۆبکەنەوە.

شەبەک راشیگەیاند: ھۆکاری کوشتنی کوردانی شەبەک لەپارێزگای موسڵ تەنھا لەبەر ئەوەیە کە کوردن وھیچی تر نییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، داوامان لە وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کردووە ھاوکاری ئاوارەکان بکەن وبیان پارێزن لەو ھەرەشەی لێیان کراوە لەلایەن تیرۆرستان.

هەواڵی پەیوەندیدار