دیندار دۆسکی: لەچەند رۆژی داھاتوو 15ملیار دینار بۆ ئاوارەکانی ھەرێم خەرجدەکرێت

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو ئەو15ملیارەی حکوومەتی عێراق بۆ ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستانی تەرخانکردووە دابەش بکرێت، بۆئەم مەبەستەش ئەمڕۆ دوو شاندی وەزارەتەکەیان سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردوە.
دیندار دۆسکی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ دوو شاندی وەزارەتەکەیان بەسەرۆکایەتی ھەردوو بریکارەکەی سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ چۆنیەتی خەرج کردنی ئەو 15ملیارەی کە حکوومەتی عێراق بۆ ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستانی تەرخانکردووە.
دیندار دۆسکی گوتیشی:ئەو 15ملیار دینارە بەھەماھهنگی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ونەتەوە یەکگرتووەکان خەرج دەکرێت ، کە رەنگە خێمە وخواردن وکەل وپەلی ناومالیان بۆ بکرن.
دۆسکی رونیشیکردهوە،ئەو 15ملیار دینارە ئامادەیە ولەلایەن حکوومەتی عێراق تەرخانکراوە و تەنھا چۆنیەتی خەرجکردنەکەی ماوە وجگە لەو دوو شاندە بڕیارە خۆشی رۆژی شەممە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات ولەگەڵ وەزیری ناوخۆ کۆبێتەوە کە ئاوارەکان سەر بە ئەوانن.
رێژەی ئاوارەکانی رۆژئاوا لە ھەرێمی کوردستان گەیشتۆتە 150ھەزار کەس وتەنھا لەماوەی چەند رۆژی رابردوش زیاتر لە30ھەزار پەنابەر رویان لەھەرێم کردووە.




