لەسەرهتای مانگی داھاتوو زیاتر لە ھەزار مامۆستا لە ھەولێر دادەمەزرێن.

ههولێر-KDP.info/ بەڕێوبەری ئاماری ھەولێر ئاشکرایکرد، بڕیارە لەسەرهتای مانگی داھاتوو زیاتر لە ھەزار مامۆستا لە سنوری پارێزگای ھەولێر دابمەزرێن.
حوسێن کاکا بەرێوبەری ئاماری ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: تائێستا بەرفەرمی ھیچیان پێ نەگەیشتووە، بەڵام رۆژی سێ شەممە لەگەڵوەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە کە نوسراوێکیان لە ئەنجوومەنی وەزیران بەدەست گەیشتووە بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە دامەزراندنی پەروەردە و بڕیارە ھەتا دووی مانگی داھاتوو رێنماییان بەدەست بگات.
حوسێن کاکل گوتیشی: جارێ تەنھا مامۆستا بۆ وەزارەتی پەروەردە دادەمەزرێت کە ژمارەیان ھەزارو68مامۆستایە بۆ ھەولێر.
بەرێوبەری ئاماری ھەولێر راشیگەیاند: بڕیارە سەرهتای مانگی داھاتوو 2/9/2013وەزارەتی پەروەردە رێنماییان بۆ رەوان بکات و ئەم ساڵ وەزارەتی پەروەردە بە خۆیان کارەکانیان دەکەن و ئەوان تەنھا لایەنی جێبەجێکار دەبن.
کاک رونیشیکردهوە،ھەر کاتێک رێنمایەکانیان بەدەست گەیشت دەست بە پرۆسەکە دەکەن و جارێ تەنھا دامەزراندنی پەروەردە دەست پێ دەکات و دامەزراندنی وەزارەتەکانی دیکە ھیچ باسێکی نییە.




