٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مستەفا جومعە: پەیەدە لەھەندێک شوێن رێگری لە شاندی لێکۆلینەوە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

رۆژ ئاوای کوردستان- تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی پارتی ئازادی کورد لە سوریا ئاشکرایکرد،لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی رۆژئاوا تائێستە سەردانی چەند شوێنێکیان کردووە، بەڵام پەیەدە لەزۆر شوێن رێگریان لێ دەکات.

مستەفا جومعە سەرۆکی پارتی ئازادی کورد لە سوریا بەkdp.infoراگەیاند: شاندی رۆژ ئاوای کوردستان سەرەتا سەردانی شاری دێریکیان کردووە و ئێستەش لەقامشلۆنە.

مستەفا جومعە گوتیشی: ئەم شاندە بەردەوامە لەکارەکانی، بەڵام لە زۆر شوێن رێگریان لێ دەکرێت لەلایەن پەیەدە، چونکە ئەوان لەو رووداوانە بەرپرسیارن .

جومعە رونیشیکردەوە، ئەندامێکی ئەوان بەناوی سعود مەلا لە گەڵ ئەو شاندەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی بە ناوی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەی سەردانیان کردووە، تا ئێستە وردەکاری سەردانەکەیان ئاشکرا نەکردووە.

ناوبراو رونیشیکردوە، شاندەکە لەبەر ئەوەی سەردانی زۆربەی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات، وەکو قامشلۆ و عفرین و سەرێ کانی و گرێ سپی و شوێنەکانی دیکە، بۆیە رەنگە 10تا15رۆژی دیکە نەگەڕێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار