ئازاد ئەبوبەکر: مالكی ته‌نها قسه له پێناوی قسه‌ده‌كات

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند ئه‌و پێشنیاره‌ی كه بریاربوو ولایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكرێت، به‌هۆی كێشه‌ی یاساییه‌وه ڕه‌تكرایه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ته‌نها یه‌ك كوتله له عێراق پشگیری له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات.
ئازاد ئه‌بوبه‌كر زه‌ینه‌ڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به سایتی kdp ڕاگه‌یاند پێشنیارێك له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌بوو كه ماوه‌ی ولایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ دووخول دیاری بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستور ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه و به‌پێی مافیش ناتوانرێت ئه‌وه دیاری بكرێت پێشنیاره‌كه ڕه‌تكرایه‌وه گوتی : " مالكی خۆی ڕه‌زامه‌ند نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره له ئێستاشدا هیچ چاره‌سه‌رێكی سیاسی نه‌ماوه ته‌نها داواده‌كات یان چاكسازی بكات له ناو حكومه‌ت یان هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته بكرێت كه هیچیان چاره‌سه‌ر نیه بۆ ئێستای عێراق ".
گوتیشی :" مالكی ته‌نها له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاساوه پشگیری ده‌كرێت و بڕواش به قسه‌كانی ناكرێت، چونكه قسه‌كانی ته‌نها له پێناوی قسه‌یه نه‌ك كردار".




