عیماد ئەحمەد بنكەكانی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوای بەسەر كردەوە

هەولێر- KRG- KDP.info / عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری نەوزاد هادری پارێزگاری هەولێر بنكەكانی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا لە شاری هەولێر بەسەر كردەوە ، لەو سەردانەییدا جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم هەموو هاوكاری و پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی بۆ ئاوارەكانی كوردانی رۆژئاوا دووپات كردەوە .
لەیەكەم وێستگەدا جێگری سەرۆكی حكومەت بنكەی كۆمەك و هاوكاری كەناڵی زاگرۆسی بەسەر كردەوە ، لەو سەردانەیدا عیماد ئەحمەد تەئكیدی كردەوە حكومەتی هەرێم درێغی ناكات لە پاڵپشتی مادی و مەعنەوی و سیاسی و دابین كردنی ژیانێكی شایستە بۆ برا كوردەكانمان ، وتیشی كۆكردنەوەی ئەو كۆمەك و هاوكاریەی خەڵكی كوردستان ئەركێكی نەتەوەییە و جێگەی شانازیە .
دواتر جێگری سەرۆكی حكومەت بنكەی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری كەناڵی سپێدەی بەسەر كردەوە ، لەوتەیەكیشدا عیماد ئەحمەد هیوای خواست كوردانی رۆژئاوا بەزووترین كات بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بەئازادی و دیموكراسی لەوڵاتەكەیان بژین و بەمافە رەواكانیان شاد بن .
لەمیانی بەسەر كردنەوەی بنكەكانی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ كوردنی رۆژئاوا عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی و هاوكاری حكومەتی هەرێم بۆ كوردانی رۆژئاوا دووپات كردەوە ، كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری و بەشداری خەڵكی كوردستان لە بەهاناوەچوونی ئاوارەكانی كوردانی رۆژئاوا بە ئەركێكی ئاینی و نەتەوەیی و مرۆیی وەسف كرد .
هەر ئەمڕۆعیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بنكەی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوای كەناڵی پەیامی لە شاری هەولێر بەسەر كردەوە ، لەو بەسەر كردنەوەیەدا جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم هەموو هاوكاری و پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی بۆ ئاوارەكانی كوردانی رۆژئاوا دووپات كردەوە.
عیماد ئەحمەد تەئكیدی كردەوە حكومەتی هەرێم درێغی ناكات لە پاڵپشتی مادی و مەعنەوی و سیاسی و دابین كردنی ژیانێكی شایستە بۆ برا كوردەكانمان ، وتیشی كۆكردنەوەی ئەو كۆمەك و هاوكاریەی خەڵكی كوردستان ئەركێكی نەتەوەییە و جێگەی شانازیە.
هاوكات عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی و هاوكاری حكومەتی هەرێم بۆ كوردانی رۆژئاوا دووپات كردەوە ، كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری و بەشداری خەڵكی كوردستان لە بەهاناوەچوونی ئاوارەكانی كوردانی رۆژئاوا بە ئەركێكی ئاینی و نەتەوەیی و مرۆیی وەسف كرد






