لووله‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتیی ئێران - توركیا ته‌قێندرایه‌وه

لووله‌یه‌کی گه‌وره‌ی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی ئێران - توركیا ته‌قێندرایه‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته ڕاوه‌ستاوه.
ناوه‌نده‌کانی هه‌واڵی تورکیا له سه‌رزاری گه‌وره به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا ڕایانگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه‌ی له لووله‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی نێوان ئێران و توركیا ڕووی داوه زیانێكی زۆر به‌ر لووله‌که و وێستگه‌كه كه‌وتووه.
ئه‌و به‌رپرسه گوتوویه‌تی: " پێشبینی ده‌كه‌ین بۆ ماوه‌ی 3 تا 4 ڕۆژی دیكه بكه‌وێته‌وه كار". ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو توركیا به‌رێژه‌یه‌كی گه‌وره كه ده‌گاته نزیكه‌ی 27 ملیۆن مه‌تر دووجا گازی سروشتی له ئێران وه‌رده‌گرێت.
له‌م باره‌وه وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێرانیش له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشکرایان کردووه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه ده‌كه‌ن .




