٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سه‌رۆك تاله‌بانی و سه‌رۆك بارزانی و سه‌ماحه‌تا موقته‌دا سه‌در و ئوسامه‌ نوجێڤی و ئه‌یاد عه‌لاوی جڤیان

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ شەممە 28-4-2012 سەرۆك مام جەلال لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە بەشداری سەماحەتی سەید موقتەدا صەدر و دكتۆر ئەیاد عەلاوی سەرۆكی فراكسیۆنی ئەلعراقیە و بە ئامادەبونی بەڕێز ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دیدارێكی راوێژكاری بەرێوەبرد لەبارەی بارودۆخی ئێستای وڵات .

لەو دیدارەدا خزمەتكردنی گەل و دابین كردنی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان بەزووترین كات و جێبەجێ‌ كردنی داواكارییە هەنوكەییەكانی گەل دووپاتكرایەوە, دیدارەكە بەشێوەیەكی تایبەت هەڵوەستەی كرد لەبارەی خەم و مەینەتیەكانی خەڵكی عێراق بەهۆی پەككەوتنی خزمەتگوزارییەكان و داوای بەپەلەشی كرد بۆ بەدەنگەوەچونی ویست و داواكارییەكانی گەل.

دیدارەكە پێویستی دانانی ئەو میكانیزمانەی دووپاتكردەوە كە دەتوانرێ‌ لە رێیانەوە چارەسەری كۆسپ و تەگەرەكان بكات رێوشوێنێش دابنێت بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی دیموكراسیی و كاراكردنی میكانیزمی دیموكراسیی لە بەرێوەبردنی كاروباری وڵات و دوورخستنەوەو پاراستنی لەو مەترسیانەی كە رووبەروی دەبێتەوە , هاوكات لە دیدارەكەدا كاركردنی هاوبەش لە ئاستێكی باڵا و گرنگ دوپاتكرایەوە لە نێوان بەشداربوانی پرۆسەی سیاسییدا بە پشت بەستن بە بەها نیشتمانییە نەگۆرەكان و پێودانگی تەوافوقی سیاسیی و بەرجەستەكردنی ئەو رێوشوێنانەی كە دەتوانێت بارودۆخی وڵات بخاتەوە سەررێچكەی ئۆقرەیی و بوژانەوە . هەر لەو دیداری راوێژكردنەدا پێویستی دۆزینەوەی رێ‌ و شوێن و رێگەچارەی نەهێشتنی ئەو قەیرانە دووپاتكرایەوە كە بەردەوامبونی بوەتە مەترسییەكی گەورە بۆسەر بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاكان ئەویش لە رێگەی جێ‌ بەجێ‌ كردنی رێككەوتنامەی هەولێرو ئەو خاڵانە كە لە بەیانەكەی سەماحەتی سەید موقتەدا صەدردا دووپاتكراوەتەوە , هاوكات دەستگرتن بە چوارچێوە دەستورییەكان كە میكانیزمی بریارەكانی حكومەت و سیاسەتەكانی دیاری دەكات بە پێویست زانرا بۆ دوورخستنەوەی وڵات لە قەیران و كێشەكان .

هەواڵی پەیوەندیدار