سه‌رۆک بارزانی: ئومێدی زۆرمان به زانکۆکانمان هه‌یه

ڕۆژی پێنج شه‌ممه 28/6/2012 به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له یاریگای فرانسوا هه‌ریری له شاری هه‌ولێر، ڕێوڕه‌سمی 31 همین ده‌رچوانی زانکۆح سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌چوو. له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا په‌یامێکی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان خوێندرایه‌وه که ئاراسته‌ی ده‌رچوانی زانکۆ و مامۆستایانی کردبوو.
ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌که‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بانه‌وه
جێگه‌ی خۆشحاڵیمه که ئه‌مڕۆ شایه‌دی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی پۆلێکی دیکه له قوتابیانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین ده‌بین. (31)ه مین خولی ده‌رچوونی قوتابیانی ئه‌م زانکۆیه تۆمارکردنی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێیه له مێژووی سه‌رکه‌وتن و شانازییه‌کانی.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزباییم ئاراسته‌ی قوتابیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م و سوپاس و ده‌ست خۆشیم ئاراسته‌ی مامۆستا به‌ڕێزه‌کانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌که‌م، که به هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌وان ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێک توانای دیکه‌ی گه‌نج پێشکێشی کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌کرێت.
هیوادارم حکومه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌ی له‌بار و گونجاوی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی باشترین سود له‌م توانایانه وه‌ربگیرێت و ئه‌م ئازیزانه هه‌لیان بۆ بڕه‌خسێنرێت، که به‌پێی پسپۆڕییه‌کانیان خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌یان بکه‌ن و به‌شداربن له پێشخستنی وڵات‌دا له‌ڕووی ئابووری و سیاسی و پیشه‌سازی و ئاوه‌دانی و پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ییه‌وه. هیوامان به‌توانای ئه‌م گه‌نجانه زۆره و ئومێدی سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
ئه‌م خوێندکاره خۆشه‌ویستانه‌ی ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوونیانه، سه‌ر به تێکڕای نه‌ته‌وه و ئایین و ئایین‌زاکانی ئه‌م نیشتیمانه‌ن. ئێوه وه‌کوو چه‌پکه گوڵێک پێکه‌وه په‌روه‌رده بوونه و پێکه‌وه هه‌نگاو بۆ خزمه‌تی وڵات ده‌نێن.
ئاواته خوازم هه‌روا وه‌ک له مێژووی پێکه‌وه ژیانماندا چه‌سپاوه گیانی ته‌بایی و یه‌کتر قبووڵکردن بپارێزن و پهرهبهگیانی له‌خۆبردوویی بده‌ن، گرنگترین شانازیمان ئه‌م پێکه‌وه ژیانه‌یه و په‌نا به‌خوا ئه‌م شانازییه به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕێگاناده‌ین که‌س درز بخاته نێوان ڕیزه‌کانمانه‌وه.
به‌ڕێزان:
زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین وه‌ک زانکۆی دایک و گشت زانکۆکانی دیکه‌ی هه‌رێم جێگه‌ی بایه‌خی ئێمه‌ن. له هیچ هاوکارییه‌ک درێخی ناکه‌ین بۆ پێشخستنی ئاستی زانستیی ئه‌م زانکۆیه، بۆیه هیوادارین هه‌نگاوی زیاتر ببینین بۆ نوێکردنه‌وه و گه‌یاندنی ئاستی زانکۆکانمان به ستانده‌ری جیهانییه‌کان.
هیوادارین به‌زوترین کات شایه‌دی ئه‌وه‌بین که ئه‌م زانکۆیانه به‌رهه‌می فکری و ته‌کنیکی زیاتر و کاریگه‌رتر له‌ئاستی ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت له ئاستی جیهاندا پێشکه‌ش بکه‌ن.
به‌رێزان:
پێوه‌ری پێشکه‌وتنی وڵاتان، پێشکه‌وتنی بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردنه، به‌تایبه‌تی قۆناغی زانکۆش له‌و پرۆسه‌یه‌دا زۆر گرنگه، بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌گه‌ر بخوازین له زۆرێک له‌و کێشانه‌ی ئێستا له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا هه‌یه ڕزگاربین ده‌بێت له زانکۆکان‌دا ئاماده‌کاری بۆ بکرێت، گشت لایه‌کمان ئومێدی زۆرمان به زانکۆکانمان هه‌یه، هیوادارین به‌پێشخستنی سیسته‌می زانکۆکانمان و نزیککردنه‌وه‌ی له ستانده‌ره باوه‌کان، کارایی ئه‌م زانکۆیانه بۆ ئاواکردن و مسۆگه‌رکردنی پاشهڕۆژیکی نیشتیمانت زیاتربێت.
پیرۆزبێت، له ئێوه و له ئێمه ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌تان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشه‌ویستیمدا
مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان




